پسپۆڕی مارکێتینگی دیجیتاڵ و گەشەپێدانی ناوەڕۆک
Job description
📢 هەلی کار
🔴 پسپۆڕی مارکێتینگی دیجیتاڵ و گەشەپێدانی ناوەڕۆک
🏥 Sadaf Dental Center – هەولێر
ناوەندی پزیشکی ددان Sadaf Dental Center بەدوای کەسێکی شارەزا و ئەزمووندار دەگەڕێت بۆ بەڕێوەبردنی هەموو لایەنەکانی مارکێتینگ، سۆشیال میدیا، دروستکردنی ناوەڕۆک و زیادکردنی ژمارەی نەخۆشەکان.
کاندیدەکە دەبێت توانای دروستکردنی بیرۆکە، دانانی ستراتیژی، دروستکردنی ناوەڕۆک و یارمەتیدان بۆ زیادکردنی نەخۆش و کۆنسەلتەیشنەکان هەبێت.
🎯 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان
• دانانی ستراتیژی مارکێتینگ.
• بەڕێوەبردنی Instagram، Facebook و پلاتفۆرمەکانی تری سۆشیال میدیا.
• بەڕێوەبردنی ڕیکلامە سپۆنسەرکراوەکان / Meta Ads.
• دروستکردنی کەمپەین بۆ زیادکردنی ژمارەی نەخۆش و کۆنسەلتەیشن.
• تارگێتکردنی دروستی کۆمەڵەی ئامانج.
• شیکردنەوەی ئەنجامەکانی ڕیکلام و سۆشیال میدیا.
• چاودێریکردنی کۆنکەرەنتەکان و ترێندە نوێکانی سۆشیال میدیا.
• دانانی پلانی ناوەڕۆک و Content Calendar.
• دۆزینەوەی بابەتی نوێ و سەرنجڕاکێش بۆ Reels و Stories.
• نووسینی Script و سیناریۆی کورت بۆ ڤیدیۆکان.
• داهێنانی بیرۆکە بۆ ناوەڕۆکی پەروەردەیی، ڕیکلامی و تایبەت بە نەخۆشەکان.
• بەڕێوەبردنی Direct Messages و Leads و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشی پێشوازی.
• شوێنکەوتنی ژمارەی نەخۆشە نوێکان کە لە ڕێگەی هەوڵەکانی مارکێتینگ وەردەگیرێن.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر ئەنجام و کارایی مارکێتینگ.
📩 بۆ ناردنی CV:
📱 07505153800