📢 هەلی کار | نوێنەری فرۆشتن (ئەندازیاری فرۆشتن)
Job description
📢 هەلی کار | نوێنەری فرۆشتن (ئەندازیاری فرۆشتن)
📍 شوێن: سلێمانی
🏢 سەنتەری سەرەکی: سلێمانی
💼 جۆری کار: تەواوکات — ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، شەممە تا پێنجشەممە
👨 ڕەگەز: پیاو
👤 ژمارەی پۆست: ١
🔹 دەربارەی پۆستەکە
کۆمپانیای SuliKim بۆ بەهێزکردنی تیمی فرۆشتنی خۆی لە سلێمانی، بەدوای نوێنەرێکی فرۆشتن (Sales Engineer) ـی بەوزە دەگەڕێت کە ئەزموونی هەبێت لە بواری ناساندن و فرۆشتنی کەرەستەکانی بیناسازی.
🎓 ئەو کاندیدانەی خوێندنیان لە بواری ئەندازیاری شارستانی، کیمیا، ئەندازیاری تەلارسازی، سەرچاوەکانی ئاو، ئەندازیاری نەوت یان بواری پەیوەندیدار هەبێت، پێشەکییان پێدەدرێت.
بەڵام ئەو کەسانەش کە بڕوانامەی ئەندازیارییان نییە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، ئەگەر توانای بەهێزیان لە فرۆشتن، زانینی بازاڕ و بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران هەبێت.
🔹 مەرجە سەرەتاییەکان
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دیپلۆم
• خوێندنی ئەندازیاری پێشەکییە، بەڵام مەرج نییە
• زانیاری باش لە پلاندانی فرۆشتن، بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار و ناساندنی بەرهەم
• زمانی کوردی بە شێوەیەکی باش — پێویستە
• زانیاری زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خاڵی زیادەیە
🔹 مەرجە تەکنیکییەکان
🚗 خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بێت و مۆڵەتی شۆفێری هەبێت
💻 شارەزایی لە Microsoft Office ــی Word، Excel و PowerPoint
🛣️ ئامادەبێت بۆ گەشتکردن بۆ شار و پارێزگاکانی جیاواز لە عێراق
🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان
1️⃣ جێبەجێکردنی فرۆشتن
• جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی فرۆشتن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە مانگانە و وەرزییەکان
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانەی فرۆشتن
2️⃣ پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران
• دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییە پیشەییە بەردەوامەکان لەگەڵ کڕیاران
• وەڵامدانەوە بە پرسیار و داواکارییەکانی کڕیاران بە شێوەیەکی خێرا و پیشەیی
3️⃣ شیکردنەوەی بازاڕ
• چاودێریکردنی چالاکییەکانی کۆمپانیا کێبڕکێکارەکان و گۆڕانکارییەکانی بازاڕ
• پێشنیارکردنی ڕێگاکان بۆ باشترکردنی ستراتیژییەکانی فرۆشتن و دابەشکردن
4️⃣ چالاکییەکانی مەیدان
• سەردانی بەردەوامی پرۆژەکان، فرۆشگا و فرۆشیارەکان
• وەرگرتن و پرۆسەکردنی داواکارییەکانی کڕیاران و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان
🔹 کۆمپانیا چی پێشکەش دەکات؟
💰 مووچەی جێگیری گونجاو، بەپێی ئەزموون و شایستەیی
🎯 بۆنەسی تایبەت بە پێی ئەنجامی فرۆشتن
📈 دەرفەتی فێرکاری و گەشەپێدانی پیشەیی و کار
📩 چۆنیەتی ناردنی داواکاری
CV ــی نوێکراوەکەتان بنێرن بۆ:
📧 Hr@sulikim.com
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کاندیدەکان 🌟