(Company Representative / Sales & Partnership - Erbil & Sulaymaniyah)
Job description
📢 دوو دەرفەتی کار يه كيك له هەولێر و يه كيك سلێمانی: پێویست بە نوێنەری کۆمپانیا دەکات
(Company Representative / Sales & Partnership - Erbil & Sulaymaniyah)
کۆمپانیایەک ڕادەگەیەنێت کە پێویستی بە دوو کارمەندی مێ (نوێنەری کۆمپانیا) هەیە، یەکێک لە هەولێر و یەکێکیش لە سلێمانی، بۆ سەردانکردنی دوکان و بازرگانان لەسەر بنەمای ئەم مەرج و زانیارییانەی خوارەوە:
📌 ئەرک و بەرپرسیارییەکان:
• سەردانکردنی دوکان و بازرگانان بۆ ناساندنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا.
• دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار لەگەڵ خاوەن و بەڕێوەبەرانی دوکانەکان.
• ڕێنمایی و ڕاهێنان بە خاوەن دوکانەکان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی نوێ بۆ باشترکردنی فرۆشتنی بەرهەمەکان.
• بوون بە پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا و بازرگانە هاوبەشەکان.
• کۆکردنەوەی تێبینی و فیدباکی بازرگانان و گەیاندنیان بە کۆمپانیا.
📝 مەرجەکانی داواکاری:
• ڕەگەز: مێ (ئافرەت).
• هەبوونی ڕەفتار و شێوازی کارکردنی پرۆفێشنال.
• توانای بەهێز لە پەیوەندیکردن و دروستکردنی پەیوەندییە کارییەکان.
• توانای کارکردن لەگەڵ خاوەن دوکان و بازرگانان بە شێوەیەکی پرۆفێشنال.
💰 مووچە:
٦٥٠,٠٠٠ دیناری عێراقی مانگانە + کۆمیشن (نسبة)
📍 شوێنی کار:
🔹 هەولێر
🔹 سلێمانی
📩 بۆ ناردنی CV:
تکایە CV ـەکەت لە ڕێگەی واتساپ بۆ ئەم ژمارەیە بنێرە:
📱 07500041168
🔔 تێبینی: بەهۆی زۆری پەیوەندییەکان، ڕەنگە نەمانتوانێت وەڵامی هەموو پەیوەندییەکان بدەینەوە، بەڵام هەموو CV ـە نێردراوەکان بە وردی دەخوێندرێنەوە و هەڵدەسەنگێندرێن.