‹ Back to jobs

مامۆستای چاودێری خوێندنی قوتابی

STAFF · Erbil
Type
Full-time
Level
Salary
Negotiable
Hours
–
Category
Education
Vacancies
1

Job description

📚 هەلی کاری – مامۆستای چاودێری خوێندنی قوتابی

خێزانێک لە هەولێر پێویستیان بە مامۆستایەکی بەئەزموون و شارەزا هەیە بۆ چاودێریکردنی خوێندنی قوتابییەکی پۆلی ١٢ لە ماڵەوە.

🔹 پێشینەی کار:
باشترە کاندیدەکە خانەنشین، بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانە یان جێگری بەڕێوەبەر بێت.

📌 تێبینی: قوتابییەکە لە سیستەمی خوێندنی ئینگلیزی دەخوێنێت، بۆیە شارەزایی لەم سیستەمەدا گرنگە.

📍 شوێنی کار: هەولێر
⏰ کاتی کار: نزیکەی ٦ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا
👥 ڕەگەز: هەردوو ڕەگەز

📌 ئەرکە سەرەکییەکان:

• ڕێکخستنی خشتەی ڕۆژانەی خوێندن.
• چاودێریکردنی ئەرک و وانەکانی قوتابی.
• بەدواداچوون بۆ بابەتەکانی خوێندن لەگەڵ مامۆستایانی تایبەت.
• ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کورت و هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی قوتابی.
• ڕێگری لە کۆبوونەوەی وانە و ئەرکەکان.
• پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە یان هەفتانە بۆ خێزان.

👤 مەرجەکانی کاندید:

• بەئەزموون و شارەزا بێت.
• ڕێک و پێک و بەرپرسیار بێت.
• ئارام و خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بێت.
• توانای ڕێکخستن و چاودێریکردنی خوێندنی قوتابی هەبێت.
• بتوانێت بە شێوەیەکی جدی و بەردەوام بەدواداچوونی خوێندنی قوتابی بکات.

📞 بۆ پەیوەندی:
07504071615