ژمێریار
Job description
هەلی کار – ژمێریار
کۆمپانیایەکی دیار و چالاک لە بواری پڕۆژەکان، بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی خۆی لە سلێمانی – عێراق، بەدوای کەسێکی بەرپرسیار و چالاک دەگەڕێت بۆ پۆستی ::
💼 ژمێریار (Accountant)
📍 شوێنی کار: سلێمانی – عێراق
⏰ کاتی کار: ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا (٨:٠٠ بۆ ١٦:٠٠)
📅 ڕۆژەکانی کار: شەممە تا پێنجشەممە
🛌 ڕۆژی پشوودان: هەینی
💰 مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بە پێی ئەزموون و تواناکانی کاندید.
🎯 مەرج و تواناکانی پێویست
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری، دارایی یان بواری پەیوەندیدار.
• لانیکەم ٦ ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار بە ژمێریاری.
• توانای باش لە زمانی عەرەبی، لە خوێندنەوە، نووسین و قسەکردن.
• زانیاری باش لە بنەماکانی ژمێریاری، باج و ڕاپۆرتە داراییەکان.
• ئەزموونی کاری و شارەزایی لە QuickBooks پێویستە.
• شارەزایی باش لە Microsoft Office، بە تایبەتی Excel.
• توانای باش لە شیکردنەوەی داتا و چارەسەرکردنی کێشەکان.
• وردبینی، پابەندبوون بە نهێنی و توانای کارکردن لە ئەرکە ژوارەکاندا.
• بە تایبەتی هانی کاندیدە ئافرەتەکان دەدرێت کە داواکاری پێشکەش بکەن.
📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان
• تۆمارکردنی مامەڵە و تێچوونە حیسابییە ڕۆژانەکان بە وردی.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرت و دۆخی دارایی بە شێوەی مانگانە، وەرزی و ساڵانە.
• بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی حیسابی کڕیاران و دابینکەرەکان و ڕێکخستنی حیسابەکان.
• ئەنجامدانی Bank Reconciliation بە شێوەیەکی بەردەوام.
• پشکنینی پسووڵەکان، خەرجییەکان و بەڵگەنامە داراییەکان و دڵنیابوون لە دروستییان.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتی Cash Flow و هاوکاری لە ئامادەکردنی بودجە و پێشبینییە داراییەکان.
• بەدواداچوون بۆ پابەندییە باجییەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان.
• هاوکاری لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵانە.
• هاوکاری لەگەڵ وردبینە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و دابینکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان.
• شیکردنەوەی زانیارییە داراییەکان و پێشکەشکردنی زانیاری و پێشنیاری گونجاو بە بەڕێوەبەرایەتی.
• ناسینەوەی کێشە حیسابییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر.
• جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی تری پەیوەندیدار بە پۆستەکە کە لەلایەن بەڕێوبەرەوە دیاری دەکرێت.
📩 شێوازی ناردنی داواکاری
ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی سەرەوەیان هەیە، تکایە CV ـی نوێکراوەی خۆیان بنێرن بۆ:
📧 jobs.vacancy.suli@gmail.com
Subject: Accountant
تەنها ئەو کاندیدانەی کە مەرجەکانیان تێدابێت، پەیوەندییان پێوە دەکرێت.