دیزاینەری 3D
Job description
📢 هەلی کار | دیزاینەری 3D – هەولێر 🎨🏗️
🏢 کۆمپانیا: SAUL Production – نجمة عشتار
📍 شوێنی کار: هەولێر
💼 پۆست: دیزاینەری 3D
💰 مووچە: بەپێی ئەزموون و لێهاتوویی دیاری دەکرێت.
کۆمپانیای SAUL Production – نجمة عشتار بەدوای دیزاینەرێکی داهێنەر دەگەڕێت کە ئەزموونی کاری لە بواری دیکۆر و بەرهەمهێنان هەبێت و بتوانێت بیرۆکەکان بگۆڕێت بۆ دیزاینی گونجاو بۆ بەرهەمهێنان و جێبەجێکردن.
📌 ئەرک و مەرجەکانی کار:
▪️ دیزاینکردنی ستاندی پیشاندانی بەرهەم، پاڤیلیۆنی نمایشگا و تەجهیزکردنی دوکان و ڕووکارەکان.
▪️ ئامادەکردنی دیزاینی سێ ڕەهەندی (3D) و ڕەندەری پیشەیی بۆ ڕوونکردنەوەی بیرۆکەکە بۆ کڕیار.
▪️ ئامادەکردنی نەخشە و وردەکارییەکانی جێبەجێکردن و بەرهەمهێنان، لەگەڵ دیاریکردنی قەبارە و ماددەکان.
▪️ زانیاری باش لە ماددەکانی بەرهەمهێنان وەک دار، ئاسن، ئەکریلیک، ماددەکانی چاپ و ڕووناکی.
▪️ شارەزایی لە AutoCAD و یەکێک لە بەرنامەکانی دیزاینی سێ ڕەهەندی وەک 3ds Max یان SketchUp، لەگەڵ بەرنامە گونجاوەکانی ڕەندەرکردن.
▪️ هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمی بەرهەمهێنان و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی دیزاینەکان و چارەسەرکردنی تێبینییە تەکنیکییەکان.
▪️ پابەندبوون بە کات و وردبینی لە پێوانە و وردەکارییەکان.
📩 شێوازی پێشکەشکردن:
تکایە CV و نمونەکارییەکانت (Portfolio) بنێرە بۆ:
📧 haider.r@saul-pro.com
لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا بنووسە:
«دیزاینەری 3D – هەولێر»
🔹 تکایە نمونەی کارە هاوشێوەکانت لەگەڵ CV بنێرە.
🔹 پێشنیار دەکرێت وێنەی پرۆژە جێبەجێکراوەکان، لەگەڵ نەخشەی جێبەجێکردن کە وردەکارییەکانی بەرهەمهێنان ڕوون دەکاتەوە، هاوپێچ بکرێت.