کار بە مووچەی کارخواز نابێت بکرێتە بازرگانی!
Job description
🚨 کار بە مووچەی کارخواز نابێت بکرێتە بازرگانی!
لە کوردستاندا، کاتێک کەسێک بەدوای کاردا دەگەڕێت، ئەوە واتای ئەوە نییە کە پارەی هەیە بۆ ئەوەی بۆ دۆزینەوەی کار بیباتە دامەزراندنێک!
بەداخەوە، هەندێک لایەن و دامەزراندن هەن کە لە کارخواز داوای پارە دەکەن، یان بەشێک لە مووچەکەی بۆ خۆیان وەردەگرن. هەندێک جار ئەم بڕە دەگاتە ٢٥٪، ٣٠٪ یان تەنانەت ٥٠٪ی مووچە!
❌ ئایا ئەمە یارمەتیدانی بێکارانە؟
❌ ئایا ئەمە دەرفەتدانە؟
❌ یان تەنها بازرگانی کردنە بە هەلی کاری خەڵک؟
💙 ئێمە لە ئۆل کوردستان جۆبس باوەڕێکی جیاوازمان هەیە.
ئێمە ئۆفیسمان نیە.
ئێمە ئەجنسی دامەزراندن نین.
ئێمە لە کارخواز پارە وەرناگرین.
ئێمە لە مووچەی کەسێک بڕێک کەم ناکەینەوە.
🤝 ئێمە تەنها پردێکین لەنێوان خاوەنکار و کارخواز.
🏢 خاوەنکار هەلی کارەکەی ڕاستەوخۆ بڵاودەکاتەوە.
👤 کارخواز ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خاوەنکارەوە دەکات.
🤝 خاوەنکار خۆی کاندیدی گونجاو هەڵدەبژێرێت.
💰 کارخوازیش هیچ پارەیەک بۆ دامەزراندن نادات.
ئێمە دەمانەوێت خاوەنکار کەسێکی بە توانا و بە دڵ بۆ کارەکەی بدۆزێتەوە، نە کەسێک کە تەنها بۆ ئەوەی پارەیەکی بۆ دامەزراندن بدات، ناچار بێت کارەکە وەربگرێت.
و دەمەوێت کارخواز کاتێک کارێک دەدۆزێتەوە، مووچەکەی بۆ خۆی بمێنێتەوە؛ نەک ئەوەی پێش دەستپێکردنی کار، بەشێکی لێ وەربگیرێت.
📢 هەلی کار دەبێت دەرفەت بێت، نە بارێکی دارایی بۆ بێکار.
❤️ All Kurdistan Jobs
پردێک لەنێوان کارخواز و خاوەنکار — بە ڕاستەوخۆیی، بە ڕوونی، بەبێ پارەدان بۆ دامەزراندن.