قوتابیانی ئامادەیی چۆن زانکۆی گونجاو هەڵبژێرن؟
Job description
🎓 قوتابیانی ئامادەیی چۆن زانکۆی گونجاو هەڵبژێرن؟
وەک کەسێک کە لە بواری HR و دامەزراندنی کارمەندان کار دەکەم، زۆرجار دەبینم جیاوازییەکی زۆر هەیە لە ئاستی تواناکان، متمانە بەخۆ و ئامادەیی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار.
بۆیە پرسیارێکی گرنگ هەیە:
کاتێک قوتابییەکی ئامادەیی دەیەوێت زانکۆ هەڵبژێرێت، چی دەبێت لەبەرچاو بگرێت؟
🔹 حەز و تواناکانی خۆی بناسێت
تەنها بەهۆی ئەوەی کە خێزان یان کۆمەڵگا پێی دەڵێت، بەشێک هەڵنەبژێرێت. دەبێت بزانێت لە چی باشە و چی حەزی لێیە.
🔹 زانکۆکە@ چ توانایەک پەرەپێدەدات؟
تەنها ناوی بەش و بڕوانامە گرنگ نییە. گرنگە قوتابی بتوانێت تواناکانی وەک پەیوەندیکردن، کارکردن بە تیم، چارەسەرکردنی کێشە، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و توانای دیجیتاڵ پەرەپێبدات.
🔹 پەیوەندی زانکۆ بە بازاڕی کار چۆنە؟
هەلی Internship، پرۆژەی کرداری، پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان و خزمەتگوزارییەکانی Career Center دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ لە ئامادەکردنی قوتابی بۆ داهاتووی پیشەیی هەبێت.
🔹 دوای دەرچوون چی دەبێت؟
پێش هەڵبژاردنی بەشێک، باشە قوتابی بزانێت ئەو بوارە چ جۆر هەلێکی کاری هەیە ولە دەرچووانی ئەو بوارە چی دەخوازن.
💡 ڕاوێژی من بۆ قوتابیانی ئامادەیی:
تەنها ئەم پرسیارە مەکەن:
❌ «کام زانکۆ ناوبانگترە؟»
بەڵکو ئەمەش بپرسن:
✅ «کام زانکۆ دەتوانێت یارمەتیم بدات ببمەوە ئەو پیشەییەی کە دەمەوێت لە داهاتوودا بم؟»
🎓 بڕوانامە گرنگە، بەڵام تواناکان، ئەزموون، پەیوەندییە پیشەییەکان و شێوازی بیرکردنەوە کە لە ماوەی خوێندن دروست دەکرێن، هەروەها گرنگن.