‹ Back to jobs

📢 پرۆمۆتەری بەرهەم

STAFF · Erbil
Type
Full-time
Level
Salary
Negotiable
Hours
–
Category
Sales & Marketing
Vacancies
1

Job description

📢 هەلی کار: پرۆمۆتەری بەرهەم
براندێکی دیاری شاری هەولێر، بەمەبەستی ناساندنی بەرهەمەکانی لە ستاندێکی تایبەت لە (هۆم ئەستەمبوڵ - Home Istanbul)، پێویستی بە کارمەندێکی چالاک هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکانە:
📋 ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان:
ناساندنی بەرهەمەکان بە کڕیاران بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش.
پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ کڕیاران بۆ ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکان.
هەوڵدان بۆ زیادکردنی فرۆش و ڕاکێشانی زۆرترین کڕیار بۆ سەر ستاندەکە.
🎯 مەرجەکانی وەرگرتن:
زمان: پێویستە بە تەواوی زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت.
هاتوچۆ: نابێت کێشەی هاتوچۆی هەبێت و پێویستە پابەند بێت بە کاتەکانەوە.
ڕەفتار: خاوەن ڕووخۆشی، ڕێکپۆشی و توانای قسەکردنی باش بێت.
ئەزموون: ئەزموونی پێشوو لە بواری پرۆمۆتەری یان فرۆشتندا خاڵی ئەرێنی دەبێت.
⏰ کات و شایستە داراییەکان:
کاتی کارکردن: لە کاتژمێر ١:٠٠ی نیوەڕۆ بۆ ١٠:٠٠ی شەو.
پشوو (Off): لە هەفتەیەکدا ١ ڕۆژ پشوو.
پشووی ڕۆژانە (Rest): ١ کاتژمێر پشوو لە کاتی کارکردندا.
مووچە: ٥٥٠,٠٠٠ دینار + نسبە (کۆمسیۆن) لەسەر فرۆش.
خواردن: لەسەر کۆمپانیایە.
ئەگەر ئارەزوومەندیت و مەرجەکانی سەرەوەت تێدایە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە:
واتساپ / پەیوەندی: ‎+9647844454875
شوێن: شاری هەولێر، هۆم ئەستەمبوڵ