پەیامێک بۆ خاوەنکاران و کۆمپانیاکان
Job description
📢 پەیامێک بۆ خاوەنکاران و کۆمپانیاکان
تکایە پێش ئەوەی هەلی کارەکانتان بۆ پۆستکردن لە چەناڵێک بنێرن، سەرەتا سەیری ناوەڕۆک و پۆستەکانی بکەن و بزانن ئایا بەڕاستی سودی بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکەتان هەیە یان نا.
⚠️ پارێزگاری لە ناوبانگ و شوێنی کارەکەتان بکەن.
هەموو چەناڵ و پەیجێک شوێنی گونجاو نییە بۆ بڵاوکردنەوەی هەلی کار.
❌ تەنها بە ژمارەی ئەندام و بینەر فریو مەخۆن؛ ژمارەی زۆر بە تەنیا نیشانەی کاریگەری نییە و دەکرێت بەشێکی لەو ژمارەیە ئەکاونتی فەیک یان ئەکاونتی چالاک نەبن.
⚠️ هەندێک چەناڵ تەنها کاریان دانانی لینکە و ڕۆژانە بە ناوی «ئەمە باشترینە» و «ئەوە باشترینە» خەڵک هان دەدەن بۆ شوێنکەوتنی پۆستەکانیان، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ هەڵسەنگاندنێکی ڕاستەقینە لەسەر کوالیتی و کاریگەری ئەو هەلانە ناکەن.
✅ پێش هەر هەنگاوێک، کوالیتی ناوەڕۆک، جۆری پۆستەکان، شێوازی کارکردن و کاریگەری ڕاستەقینەی چەناڵەکە هەڵبسەنگێنن.
🎯 ئامانج تەنها بڵاوکردنەوەی هەلی کار نییە؛
گرنگە هەلی کارەکەتان بگەیەنرێت بە کاندیدێکی گونجاو و لە شوێنێکی باوەڕپێکراو.
🙏 هیوادارم هەموومان چاوکراوەتر و وریاتر بین و بڕیارەکانمان بە زانیاری و هەڵسەنگاندنی دروست بێت.