فەرمی – بەشی بازاڕگەری (Marketing)
Job description
📢 هەلی کاری فەرمی – بەشی بازاڕگەری (Marketing)
📍 شوێنی کار: شاری سلێمانی
کۆمپانیایەک لە بواری ریکلام، مارکێتینگ و دیکۆرات، بۆ بەهێزکردنی تیمی بازاڕگەری خۆی، پێویستی بە کەسێکی شارەزا، داهێنەر و خاوەن توانای ستراتیژی هەیە.
مەرج و پێداویستییەکانی کار:
١. توانای دانان، پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ستراتیژی و پلانەکانی بازاڕگەری، بە ئامانجی زیادکردنی داهات و گەشەپێدانی کاروبار.
٢. خاوەن لانیکەم ٣ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری مارکێتینگدا بێت.
٣. توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پڕۆفیشناڵ، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری، و پێشبینیکردنی داهات و ئەنجامەکانی چالاکییەکان هەبێت.
٤. شارەزایی لە توێژینەوە و شیکردنەوەی بازاڕ (Marketing Research)، بە شێوەی مەیدانی و دیجیتاڵی، هەبێت.
٥. توانای دیاریکردنی ئامانجەکانی بازاڕگەری، چاودێریکردنی ئەنجامەکان و پێشکەشکردنی پێشنیاری گونجاو بۆ باشترکردنی ئەدای مارکێتینگ هەبێت.
٦. توانای پەیوەندیکردن و گفتوگۆکردنی باش بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی هەبێت.
٧. کەسێکی چالاک، داهێنەر، ڕێکخراو و خاوەن توانای کارکردن بە شێوەی تیمی بێت.
📌 شێوازی کار: بە پێی ڕێککەوتن و پێداویستییەکانی کۆمپانیا.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:
07704814848
تکایە ئەو کەسانەی خاوەن ئەزموون و شارەزایی لەم بوارەن، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن.