لە سلێمانی
Job description
📢 هەلی کاری نوێ لە سلێمانی
کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە سلێمانی بەدوای کەسانی لێهاتوو و شارەزا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستانەی خوارەوە:
🔹 ١. بەڕێوەبەری قوتابخانە
▫️ تێبینی: بۆ ئەم پۆستە، کاندیدی نێر چانسی وەرگیرانی زیاترە.
🔹 ٢. بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان
🔹 ٣. بەڕێوەبەری دایەنگە
🔹 ٤. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری زانستی
🔹 ٥. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کارگێڕی
📌 مەرجەکان:
• لانیکەم ١ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری بەڕێوەبردن، پەروەردە و کارگێڕی ناوەندە پەروەردەییەکاندا.
• هەبوونی بڕوانامەی زانکۆ لە بوارێکی پەیوەندیدار.
• توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی تیم.
• توانای کارکردن بە شێوەی تیمی.
• مامەڵەکردنی دروست و پیشەیی لەگەڵ منداڵان، قوتابیان و مامۆستایان.
• شارەزایی لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارە زانستی یان کارگێڕییەکان، بە تایبەتی بۆ پۆستەکانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر.
📩 شێوازی پێشکەشکردن:
ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن پوختەی ژیاننامە (CV) ـەکەیان بنێرن بۆ:
📧 kurdeducationco@gmail.com
⚠️ لە کاتی ناردنی ئیمەیلەکەدا، لە بەشی بابەت (Subject) ناوی ئەو پۆستە بنووسە کە داواکاری بۆ دەکەیت.
.