یاریدەدەری سەرچاوە مرۆییەکان (HR Assistant)
Job description
📢 ڕاگەیاندنی دەرفەتی کار
📍 شوێن: هەولێر
ڕەگەز : نێر
💼 ناونیشانی پۆست: یاریدەدەری سەرچاوە مرۆییەکان (HR Assistant)
کۆمپانیایەکی بواری خۆراکی لە شاری هەولێر، پێویستی بە کارمەندێکی شایستە و چالاک هەیە بۆ کارکردن لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی بە ناونیشانی پۆستی (HR Assistant). ئەگەر خاوەنی لێهاتوویی و ئارەزووی کارکردنیت لەم بوارەدا، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.
__________
ئەرکەکانی کار:
• بەشداریکردن لە پڕۆسەی دامەزراندن (فلتەرکردنی سیڤییەکان و ڕێکخستنی کاتی چاوپێکەوتنەکان).
• چاودێریکردن و تۆمارکردنی ڕۆژانەی دەوامی کارمەندان (ئامادەبوون، مۆڵەت و غیابات).
• دروستکردن، ڕێکخستن و بەردەوام نوێکردنەوەی فایلی کاغەزی و داتابەیسی ئەلیکترۆنیی کارمەندان.
• ئامادەکردنی نوسراوە کارگێڕییەکان، فۆڕمەکان و گرێبەستی کار بۆ کارمەندان.
• هاوکاریکردن لە ئامادەکردنی داتاکانی پەیوەست بە مووچەی مانگانە (Payroll).
• پێشوازیکردن لە ستافی نوێ و ئاشناکردنیان بە یاسا و ڕێساکانی ناوخۆی کۆمپانیا (Onboarding).
• بەدواداچوون بۆ پێداویستییە کارگێڕییەکانی کارمەندان و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بەشەکان.
• پاراستنی تەواوی نهێنیی زانیاریی کارمەندان و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیا بەوپەڕی ئەمانەتەوە.
• جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی کارگێڕیی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆوە پێی دەسپێردرێت.
__________
مەرج و لێهاتووییەکان:
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە بوارەکانی (کارگێڕی کار، سەرچاوە مرۆییەکان، یاسا، زمان یان هەر پسپۆڕییەکی پەیوەندیدار).
• لێهاتوویی زۆر باش لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی Microsoft Office، بە تایبەتی (Excel و Word).
• زانینی زمانی عەرەبی مەرجە .
• توانای پەیوەندیکردنی زۆر باش، گوێگرتن و مامەڵەکردنی لەسەرخۆ لەگەڵ کارمەندان.
• وردبینی، رێکپۆشی، و هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرز.
• توانای کارکردن لەژێر فشار و بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی دروست.
• هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان یان کاری کارگێڕیدا بە پێشوازی لێدەکرێت.
__________
شێوازی پێشکەشکردن:
خوازیاران دەتوانن سیڤی (CV)ی خۆیان لە ڕێگەی WhatsApp بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان بنێرن بۆ ژمارە مۆبایلی:
07517402151
تێبینی: تکایە لە کاتی ناردنی نامەکەدا ناونیشانی پۆستەکە "HR Assistant" بنووسن
💰 مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت
تکایە لەکاتی ناردنی ( CV ) ئاماژە بەناوی ( HR Assistant ) بکەن .