‹ Back to jobs

فەرمی | بەشی بازاڕگەری

STAFF · Sulaymaniyah
Type
Full-time
Level
Salary
Negotiable
Hours
–
Category
Sales & Marketing
Vacancies
1

Job description

📢 هەلی کاری فەرمی | بەشی بازاڕگەری

کۆمپانیایەک لە بواری ریکلام، بازاڕگەری و دیکۆرات لە سلێمانی، بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی بەدوای کەسێکی شارەزا، داهێنەر و خاوەن توانای ستراتیژی دەگەڕێت.

📍 شوێنی کار: سلێمانی

🔹 پێداویستییەکان:

• توانای دانان، پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ستراتیژی و پلانەکانی بازاڕگەری، بە ئامانجی زیادکردنی داهات و گەشەپێدانی کاروبار.
• لانیکەم ٣ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری بازاڕگەری.
• توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پڕۆفیشناڵ، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری و پێشبینیکردنی داهات و ئەنجامەکانی چالاکییەکان.
• شارەزایی لە توێژینەوە و شیکردنەوەی بازاڕ، بە شێوەی مەیدانی و دیجیتاڵی.
• توانای دیاریکردنی ئامانجەکانی بازاڕگەری، چاودێریکردنی ئەنجامەکان و پێشکەشکردنی پێشنیاری گونجاو بۆ باشترکردنی ئەدا.
• توانای پەیوەندیکردن و گفتوگۆکردنی باش بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.
• کەسێکی چالاک، داهێنەر، ڕێکخراو و خاوەن توانای کارکردن بە شێوەی تیمی بێت.

📌 شێوازی کار:
بەپێی ڕێککەوتن و پێداویستییەکانی کۆمپانیا.

📞 بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:
07704814848

🔔 ئەگەر خاوەن ئەزموون و شارەزایی لەم بوارەیت، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە.