‹ Back to jobs

​ ١. بەڕێوەبەری قوتابخانە

STAFF · Sulaymaniyah
Type
Full-time
Level
Salary
Negotiable
Hours
–
Category
Education
Vacancies
1

Job description

​📢 هەلی کاری نوێ لە سلێمانی
​کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە سلێمانی بەدوای کەسانی لێهاتوو و شارەزا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستانەی خوارەوە:
​🔹 ١. بەڕێوەبەری قوتابخانە
▫️ تێبینی: بۆ ئەم پۆستە، کاندیدی نێر چانسی وەرگیرانی زیاترە.
​🔹 ٢. بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان
​🔹 ٣. بەڕێوەبەری دایەنگە
​🔹 ٤. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری زانستی
​🔹 ٥. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کارگێڕی
​📌 مەرجەکان:
​🔴 مەرجی سەرەکی و بنەڕەتی: ئەم هەلی کارانە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەزموونی کاریان لە یەکێک لە ناوەندەکانی (قوتابخانە، باخچەی منداڵان، یان دایەنگە) هەیە. تکایە ئەگەر ئەزموونی پێشووت لەدەرەوەی ئەم بوارانەیە، سیڤی مەنێرە چونکە ڕاستەوخۆ پشتگوێ دەخرێت.
​• لانیکەم ١ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری بەڕێوەبردن، پەروەردە و کارگێڕی ناوەندە پەروەردەییەکاندا.
• هەبوونی بڕوانامەی زانکۆ لە بوارێکی پەیوەندیدار.
• توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی تیم.
• توانای کارکردن بە شێوەی تیمی.
• مامەڵەکردنی دروست و پیشەیی لەگەڵ منداڵان، قوتابیان و مامۆستایان.
• شارەزایی لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارە زانستی یان کارگێڕییەکان، بە تایبەتی بۆ پۆستەکانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر.
​📩 شێوازی پێشکەشکردن:
​ئەو کەسانەی گشت مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن پوختەی ژیاننامە (CV) ـەکەیان بنێرن بۆ:
​📧 kurdeducationco@gmail.com
​⚠️ لە کاتی ناردنی ئیمەیلەکەدا، لە بەشی بابەت (Subject) ناوی ئەو پۆستە بنووسە کە داواکاری بۆ دەکەیت.
​#All_Kurdistan_Jobs

Sign in to apply