‹ Back to jobs

ئەندازیاری فرۆش ( کارەبا یان میکانیک )

STAFF · Sulaymaniyah
Type
Full-time
Level
Salary
Negotiable
Hours
–
Category
Sales & Marketing
Vacancies
1

Job description

هەلی کار: ئەندازیاری فرۆش ( کارەبا یان میکانیک )

📍 شوێنی سەرەکی کار: سلێمانی – تانجەرۆ – کارگەی ڕاک
🕒 کاتی کارکردن: شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا

کارگەی ڕاک بۆ بەهێزکردنی تیمی فرۆشی خۆی بەدوای کەسێکی توانادار دەگەڕێت بۆ پۆستی ئەندازیاری فرۆش

ئەرک و لێپرسراوێتییەکان:
١.هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ تیمی دیزاین و بەرهەمهێنان یان بەشەکانی تری کارگە بۆ تێگەیشتن لە داواکارییەکانی کار و پڕۆژە
٢.کارکردن بەپێی پلانی فرۆش و مارکێتینگ
٣.لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی کڕیاران و پێشنیارکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە گونجاوەکان
٤.دروستکردنی پەیوەندی و هاوبەشییە ستراتیژی لەگەڵ کڕیاران
٥.ئامادەکردنی ئۆفەر و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کڕیار
٦.توانای تێگەیشتنی سەرەتایی لە بابەتە کارەبایی و میکانیکییەکان بۆ ئەوەی بتوانێت لە پێداویستییەکانی کڕیار و جۆری کارەکە تێبگات
٧.بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی پرسیار و کێشەکانی کڕیاران تا چارەسەرکردنیان
٨.ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە هەفتانە و مانگانە
٩.بەشداریکردن لە دانانی پلانی فرۆش و ستراتیژییەکانی فرۆشتن

مەرجەکان:
١.بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی کارەبا یان میکانیک یان بەشێکی پەیوەندیدار
٢.شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە تایبەتی بەرنامەکانی ئۆفیس و دیزاینی ئەندازیاریدا
٣.توانای باش لە قسەکردن پەیوەندیکردن و دانوستان لەگەڵ کڕیاران
٤.توانای قسەکردن و نووسین بە زمانەکانی کوردی عەرەبی و ئینگلیزی
٥.ڕێک پۆش و ڕەفتاری پڕۆفیشناڵ و توانای نوێنەرایەتیکردنی کۆمپانیا لەبەردەم کڕیاران
٦.توانای چارەسەرکردنی کێشە و کارکردن بە شێوەی تیمی
٧.هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەتی و مۆڵەتی شۆفێری  مەرج نیە بەڵام خاڵێکی باشترە
٨. سەردانیکردنی پڕۆژەکان لە کاتی پێویستدا  بەپێی پێویستی کارەکە.

شێوازی ناردنی C.V :
تەنها لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەبێت گەر بەڕێزت پێتوایە لەگەڵ ئەم هەلی کارەدا دەگونجێیت ئەوا سیڤی بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە :
📩 ( hr@rak.iq )
وە تکایە لە سەبجێکت بنوسە ( فرۆش یان Sales )

Sign in to apply