تەکنیککاری تاقیکگە (Laboratory Technician)
Job description
📢 هەلی کار – تەکنیککاری تاقیکگە (Laboratory Technician)
💰 مووچە: ١,٥٠٠$ – ٢,٠٠٠$ لە مانگێکدا 🏭 بوار: نەوت و گاز – دامەزراوەی چارەسەرکردنی نەوتی خاو 👨 رەگەز: تەنها بۆ کاندیدی نێر 📍 شوێن: دامەزراوەی چارەسەرکردنی نەوتی خاو
ئێمە گەڕان دەکەین بۆ دامەزراندنی تەکنیککاری تاقیکگەی بەئەزموون و شیاو بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەمان و پشتگیریکردنی کارەکانی تاقیکگە لە دامەزراوەی چارەسەرکردنی نەوتی خاو.
📋 مەرج و بڕوانامە پێویستەکان:
بڕوانامە: هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمپیوتەر/کیمیا، ئەندازیاری کیمیا، ئەندازیاری نەوت، یاخود هەر بوارێکی پەیوەندیدار.
ئەزموون: لانیکەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار لە تاقیکگەدا (پێشبژێر دەکرێت لە بوار و پیشەسازی نەوت و گازدا بێت).
ئەزموونی پراکتیکی لەم بوارانەدا:
تاقیکردنەوەی API Gravity/Density (چڕی و کێشی جۆری)
تاقیکردنەوەی BS&W (ئاو و نیشتووەکان لە نەوتدا)
تاقیکردنەوەی Bottle Testing
هەڵسەنگاندن و باشترکردنی مەوادی هەڵوەشێنەری ئیمۆلسیۆن (Demulsifier)
نموونەوەرگرتنی نەوتی خاو و ئامادەکردنی نموونەکان (Sampling & Sample Preparation)
شارەزایی زیادە: زانین و شارەزایی لە تاقیکردنەوەکانی تری تاقیکگەی نەوت وەک: (ڕێژەی خوێ Salt Content، خەستی Viscosity، خاڵی داگیرسان Flash Point، خاڵی ڕەقبوون Pour Point، و جێگیری ئیمۆلسیۆن Emulsion Stability) بە خاڵی بەهێز (ئیمتیاز) ئەژمار دەکرێت.
لێهاتوویی: گرنگیدانی بەرز بە وردەکارییەکان، ئاگاداربوون لە ڕێنماییەکانی سەلامەتی تاقیکگە، و لێهاتوویی لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ورد.
📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن:
کاندیدانی شیاو و ئارەزوومەند دەتوانن سیڤی (CV) نوێکراوەی خۆیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە:
📧 Omar@fjik.krd
📅 دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ١٤ی تشرینی اول (ئۆکتۆبەر)ی ٢٠٢٦
💼 – بەستنەوەی کاندیدە شیاوەکان بە هەلەکانی کار لە سەرانسەری کوردستان و عێراقدا.