بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا
Job description
هەلی کاری ئۆنلاین 📱بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا
ئەم کارە بە تەواوی ئۆنلاینە و پێویست
بە ئامادەبوون لە ئۆفیس ناکات!
ئەگەر لێهاتووی لە بەڕێوەبردنی لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، ئێمە بەدوای کەسێکی چالاک و لێهاتودا دەگەڕێین .
بەرپرسیارێتییەکانی کار:
• بەڕێوەبردنی تەواوی لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
• دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ستۆری ڕۆژانەی سەرنجڕاکێش.
• وەڵامدانەوەی کۆمێنت و پەیامی کڕیاران بە شێوازێکی دۆستانە.
• بەدواداچوونی تەواو بۆ گەیاندن و تەسلیمکردنی داواکارییەکان (دیلیڤەری)، بەرپرسیار دەبیت لە ڕێکخستنی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیای گەیاندن و کڕیاراندا بۆ بەدواداچوونی هەر کێشەیەک و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆیان.
• پەیوەندیکردنی ڕۆژانە و ڕێک کەوتن لەگەڵ ئینفلوێنسەرەکان و دروستکەرانی ناوەڕۆک (UGC) بە ئامانجی کار کردنی هاوبەش .
مەرجەکان:
• ڕەگەز: مێ .
• تەمەن: باشترە لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵدا بێت.
• هیچ کارێکی دیکەی نەبێت.
• ئەو کەسانەی ئەزموونی بەڕێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە هەلی وەرگرتنیان زیاترە .
• توانای پەیوەندیکردنی بەرز و ئاخاوتنی باشت هەبێت.
مووچە : ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار
ئەگەر ئەم مەرجانەت تیایە تکایە سیڤییەکەت بنێرە
بۆ ئەم تێلێگرامە⬇️
@kurdland2026
#All_Kurdistan_Jobs