‹ Back to jobs

بەڕێوەبردنی کاری ئۆفیس

STAFF · Sulaymaniyah
Type
Full-time
Level
Salary
Negotiable
Hours
Category
Other
Vacancies
2

Job description

📢 هەلی کار لە سلێمانی

🏥 کارگێڕ: کۆمەڵگایەکی پزیشکی

📍 شوێنی کار: سلێمانی

کۆمەڵگایەکی پزیشکی لە شاری سلێمانی پێویستی بە ئەم پۆستانە هەیە:

1. ئەدمین (2 کەس)

ڕەگەز: کچ یان کوڕ

ئەرکەکان:

* بەڕێوەبردنی کارە ڕۆژانەکانی ئۆفیس.
* ڕێکخستن و پاراستنی بەڵگەنامە و زانیارییەکان.
* وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان و هاوکاریکردنی تیمی کار.
* جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە دەسپێردرێن.

مەرجەکان:

* زۆر زیرەک، ڕێکخراو و پرۆفیشناڵ بێت.
* ئەزموونی پێشووی کارکردن وەک ئەدمین هەبێت.
* شارەزایی باشی لە زمانە بیانییەکان هەبێت.
* توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی ئۆفیس هەبێت.
* بتوانێت ڕۆژانە لە شوێنی کار ئامادە بێت.
* هەبونی توانای کارکردن لەژێر فشار و لەناو تیم بە ئەرێنی.



2. وەرگێڕ (فارسی بۆ کوردی)

ئەرکەکان:

* وەرگێڕانی گفتوگۆ و بەڵگەنامەکان لە فارسی بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە کاتێک پێویست بێت.
* هاوکاریکردنی تیم و میوانان لە پەیوەندی و تێگەیشتن.
* جێبەجێکردنی ئەرکەکانی تر کە پەیوەستە بە پۆستەکە.

مەرجەکان:

* توانای باشی وەرگێڕانی فارسی بۆ کوردی هەبێت.
* کەسێکی کۆمەڵایەتی و خاوەن پەیوەندیی باش بێت.
* توانای مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت.
* بتوانێت ڕۆژانە لە شوێنی کار ئامادە بێت.



📩 چۆنیەتی داواکردن

ئەگەر خۆتان بە گونجاو دەزانن، تکایە CV ـەکەتان تەنها لە ڕێگەی WhatsApp بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن:

📱 07707987373