کارمەندی پێشوازی (Receptionist)
Job description
📢 هەلی کار – کارمەندی پێشوازی (Receptionist)
🏢 Cihan Auto-Trading Company بەدوای کەسێکی لێهاتوو و خاوەن تواناکان دەگەڕێت بۆ پۆستی:
پۆست: کارمەندی پێشوازی (Receptionist)
📍 شوێنی کار: دهۆک – هەرێمی کوردستان / عێراق
⏰ کاتی کار: ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا
📅 ڕۆژانی کار: ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (شەممە تا پێنجشەممە)
📌 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
• پێشوازی و ڕێنماییکردنی سەردانکەران و کڕیارانی Showroom بە شێوەیەکی پیشەیی.
• مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران، لەوانەش کڕیارانی نارازی و ڕێنیشاندانیان بۆ بەشی پەیوەندیدار.
• تۆمارکردنی زانیاریی کڕیارانی سەردانکەر لە Data Sheet.
• چاودێریکردن و ڕێکخستنی Showroom، ئۆتۆمبێلە پیشاندراوەکان، پاکوخاوێنی، پارکینگ، ڕووناکی، TV و Refreshments.
• وەرگرتن، پشکنین و گواستنەوەی تەلەفۆنەکان بۆ کارمەندی پەیوەندیدار.
• پشتگیری لە کارەکانی Back Office، Data Entry و Documentation.
• پشتگیری لە Sales CRM و سیستەمی Autoline بە وردی و خێرایی.
• هاوکاری لە ڕێکخستنی Event، کەمپەینی مارکێتینگ و Product Launch.
• پەیوەندیکردن بە کڕیاران بۆ پشتڕاستکردنەوە و بەدواداچوون.
• ئامادەکردنی ڕاپۆرتە ڕۆژانە و مانگانەکان و هاوکاری Sales Coordinator.
• هاوکاری تیمی فرۆشتن لە Database و بەڕێوەبردنی زانیارییەکان.
• پێشکەشکردنی زانیاریی ئۆتۆمبێل، دۆزینەوەی کڕیاری نوێ و بەدواداچوونی کڕیاران، بە پێی ڕێنمایی بەڕێوەبەرانی فرۆشتن.
• جێبەجێکردنی ئەرک و ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ.
🎓 مەرج و تواناکان:
✅ شارەزایی لە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی لە قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین پێویستە.
✅ بەکالۆریۆس یان دەرچووی پەیمانگا لە بواری پەیوەندیدار.
✅ لانیکەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری لە پۆستی پەیوەندیدار.
✅ شارەزایی باش لە کۆمپیوتەر.
✅ توانای پەیوەندیکردنی باش لەگەڵ کڕیاران و سەردانکەران.
✅ توانای ڕێکخستن، بڕیاردان، چارەسەرکردنی کێشە و مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکییەکان.
✅ کەسایەتییەکی گەرم، پیشەیی و ڕێزدار لە پێشوازیکردنی میوانان.
✅ توانای کارکردن لەژێر فشار و پابەندبوون بە دێدلاین.
✅ ڕاستگۆ، ئەخلاقی و پشتپێبەستراو بێت.
📩 چۆنیەتی ناردنی داواکاری:
بۆ داواکاری، فۆڕمی داواکاریی کار لە ڕێگەی بەستەری خوارەوە پڕ بکەرەوە:
"🔗 Job Application Form"
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdWcCjvtOyvDjQ1rXmHbe3QfMs_Cou4d7XEe17mmW8Hi7KHjw/viewform
📅 کۆتا بەرواری ناردنی داواکاری: 21/09/2026
⚠️ تەنها ئەو کاندیدانەی کە کورتکراونەتەوە بۆ قۆناغی دواتر، پەیوەندییان پێوە دەکرێت.